BookShared
  • MEMBER AREA    
  • شوانی کورد

    (By Erebê Şemo)

    Book Cover Watermark PDF Icon Read Ebook
    ×
    Size 21 MB (21,080 KB)
    Format PDF
    Downloaded 584 times
    Last checked 8 Hour ago!
    Author Erebê Şemo
    “Book Descriptions: شوانی کورد لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا وەک یەکەمین ڕۆمانی کورد پێناسە ئەکرێ، کە بەم هۆیەوە بەدەر لە چییەتی و چۆنیەتیی ناوەرۆکەکەی، خاوەن پێگەوپلەیەکی مێژووییە لەناو مێژووی وێژەی کوردیدا. ئەم کارە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹۳٥ لە ئیرەڤانی پایتەختی ئەرمەنستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئینجا بۆ سەر چەندین زمان وەرگێڕدراوە و سەرەنجی بەشێ لە توێژەرانی بواری کوردناسیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، کە لەم بارەوە ئەکرێ ئاماژە بە “واسیلی نیکتین” وەک وەرگێڕی فەڕانسەیی ئەو تێکستە بکرێ. ئەم کارە هەتا ئێستا دوو جار هاتووەتە سەر پیتی “کوردی-عەرەبی”، کە جاری یەکەم لە ساڵی ۱۹۸۹ و بە سەرپەرشتیی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس، لەلایەن “دوکتۆر موحسین ئەحمەد عومەر ” و جاری دووهەمیش لە ۲۰۱۷ لەلایەن “زنارێ مەلێ”وە ئەم کارە کراوە.

    شوانی کورد لە دوو بەشی سەرەکیی شوانی کرمانجان و چیرۆکی کوردانی ئەلەگەز پێک هاتووە کە لە هەر بەشدا، نووسەر خۆی قارەمان و کاراکتەری سەرەکیی تێکستەکەیە، بەڵام بە دوو ناوی جیاوازە. بەشی یەکەم وەک بەشی سەرەکیی ڕۆمانەکە دائەنرێت و بەشی دووهەمیش وەک درێژەی بەشی ئەوەڵ تواشا ئەکرێت. جیا لەم دوو بەشە کە ناوەرۆکی ڕۆمانەکە پێک ئەهێنن، لەم کارەدا لەلایەن وەرگێڕەوە پێشەکییەکی بۆ دانراوە کە لەودا، وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لەبان مێژووی پەخشانی هونەریی کوردی و دەرکەوتنی یەکەمین کورتەچیرۆک، چیرۆک و ڕۆمان لەناو کوردستاندا و هەروەها ئاماژەیەک بە ژیان و بەرهەکانی عەرەبێ شەمۆ، لە پێنج ڕەهەندی مێژوو، چین، نیشتمان، پرسی ژنان، دواکەوتووییەوە ئەم کارە شی کراوەتەوە. هەروەها، باس لە ڕێکەوتی نووسینی ئەم کارە و جۆری گوتار و وێژمانی کارەکەیش کراوە. لە کۆتاییی کتێوەکەشدا، فەرهەنگۆکێکی دەوڵەمەن دانراوە بۆ ئەوەی وا خوێنەر باشتر بتوانێ پێوەندیی لەتەک داڕشتنەوەکەدا درووس بکات.

    لە بواری چۆنیەتیی وەرگێڕانی ئەم کارە، وەک وەرگێڕخۆی ئاماژەی کردووه هەر سێ مێتۆدی دەقاودەق، مەیلەوئازد و تەواو ئازاد لەو کارەیا کەڵکی لێ وەرگیراوە و لە هەندێ شوێنیش وا پێویست بووە بابەتەکە لەبەریەک کێشراوەتەوە و کەوتووەتە ناو وردەکارییەکانەوە و لە هەندێ جێگەیش خۆی لەمە پاراستووە.”

    Google Drive Logo DRIVE
    Book 1

    حصار و سگ‌های پدرم

    ★★★★★

    Sherzad Hassan

    Book 1

    قەبرێکی سێگۆشە

    ★★★★★

    Farhad Pirbal

    Book 1

    Notes from Underground

    ★★★★★

    Fyodor Dostoevsky

    Book 1

    The Power of Now: A Guide to Spiritual Enlightenment

    ★★★★★

    Eckhart Tolle

    Book 1

    مولازم تەحسین و شتی تریش

    ★★★★★

    Farhad Pirbal

    Book 1

    White Nights

    ★★★★★

    Fyodor Dostoevsky

    Book 1

    Zorba the Greek

    ★★★★★

    Nikos Kazantzakis

    Book 1

    یک عاشقانه‌ی آرام

    ★★★★★

    Nader Ebrahimi

    Book 1

    جای خالی سلوچ

    ★★★★★

    Mahmoud Dowlatabadi

    Book 1

    هەورەکانی دانیال

    ★★★★★

    Bachtyar Ali