شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
(By بەختیار عەلی) Read EbookSize | 20 MB (20,079 KB) |
---|---|
Format | |
Downloaded | 570 times |
Last checked | 7 Hour ago! |
Author | بەختیار عەلی |
بەختیار عەلی له ساڵی 1983 یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی خۆی به ناونیشانی «نیشتیمان» نووسیوه و تا ئێستا خاوه‌نی دیوانه‌كانی «گوناه و كه‌رنه‌ڤاڵ» و «كۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كان» و «بۆهیمی و ئه‌ستێره‌كان» و «ئیشكردن له دارستانه‌كانی فیرده‌وس» و «تا ماته‌می گوڵ تا خوێنی فریشته» و «ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست، ئه‌ی كه‌شتیی دوژمن»ـه. بۆ هەر کوێ بچیـن، بۆ پرسەی بەهار بێت یان پاییـز، لە سەر کانییەکی هاوین بیـن یـان لە ژێـر درەختێکی زستاندا هەمیشە جوانییەکی کوشندە هەیە ئازارمان دەدات
هەمیشە گەڵایەک، باڵندەیەک، بایەک هەیە... هێندە جوانە ئازارمان دەدات
لە هەر کوێ بین، لە مەیداندا، لە سەنگەردا یان لە ژێر تۆپبارانی دوژمن‌دا
گوللـەیەک، دڵۆپە خوێنێک، مردوویەک هەیە... هێندە جوانە ئازارمان دەداتلە تاریکیدا بین، یان لە هەر زوڵمەتێکدا کە چاو چاو نابینێتئومێدێکی ڕەش یان خەونێکی قەترانی هەیە... هێندە جوانە ئازارمان دەدات
لە هەر شارێکدا بین، شارێک بێت لەسەر دەریا یان لە بیابان
هەمیشە غەریبەیەک هەیە، کەسێک کە ونبووە، نامۆیەک کە لەسەر شۆستەکان نوستووە...
هێندە جوانە ئازارمان دەدات.
پارچەیەك لە شیعری «هەمیشە جوانییەکی کوشندە هەیە کە ئازارمان دەدات» لە دیوانی "شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت"”